Tafsiri Tawhid تەفسیری تەوحید

Tafsiri Tawhid تەفسیری تەوحید APK 1.3.1 - Unduhan Gratis

Unduh APK

Terakhir diperbarui: 2 de Jul de 2024

Info Aplikasi

تەفسیری تەوحید نووسینی: م. عبدالقادر توحيدى

Nama aplikasi: Tafsiri Tawhid تەفسیری تەوحید

ID Aplikasi: com.eyetmax.tafsiritawhid

Peringkat: 4.5 / 82+

Penulis: EyeT Max

Ukuran aplikasi: 43.13 MB

Deskripsi Terperinci

بسم الله الرحمن الرحيم
الحَمْدُللهِ والصَّلاةُ والسَّلَامُ عَلَى رَسُولِ الله، أمَّا بَعْد:
سوپاس بۆ خودا دوابەدوای ئەوەى كە چاپى یەكەمى تەفسیرى تەوحید پێشوازییەكى باشى لێ كرا لەلایەن گەلى كوردى موسڵمانەوە بەتایبەتى گەنجان، جا هەر ئەوكات برایەكى موسڵمان داواى لە جەنابى مامۆستا عبدالقادر كرد كە ئیزنى پێبدات لەسەر خەرجى خۆى چاپى "دووەم"ـی بكات وەك صەدەقەیەكى جاریە بڵاوی بكاتەوە، هەربۆیە هەر ئەو كات جەنابى مامۆستا دەستیكرد بە پێداچوونەوەى تەفسیرەكە تاكو ئامادەى بك ات بوَ چاپى دووەم، سوپاس بۆ پەروەردگار ئەم پێداچوونەوەش لەلایەن ماموَستاوە كۆتایى پێهات وە كچۆن لە كوَتایى تەفسیرەكە نوسیویەتى:
(چاوپێداخشاندنەوە بۆ چاپى دووەم تەواو بوو لە ڕێكەوتى "25"ـى ڕەجەبى "1436"ـى كۆچى بەرامبەر بە "چواردەى پێنجى دوو هەزار و پانزە"ى زایینى، هەولێر؛ وله الحمد والمنة)؛
بەڵام بەڵێنى ئەو برادەرەش وەك زوَرێك لەو بەڵێنانە دەرچوو كە بە مامۆستا درا و هیچكات جێب ەجێ نەكرا؛
دیارە لە چاپی "یەكەم"ـدا هەندێك لە وشەكان مانا كرابوونەوە، جا مامۆستا بە باشی زانی كە زوَ ربەى وشەكانى قورئان بە شێوەى تاك مانا بكاتەوە تا خوێنەر زیاتر لەگەڵ وشەكانى قورئاندا ئاشن ا ببێت، هەربۆیە دەستیكرد بە ماناكردنەوەی وشە نامۆكانى قورئان, بەڵام پێش ئەوەى بتوانێت تەو اوى بكات , لە "1/11/2017" كوَچى دوایى كرد و بەرەو مەنزڵگاى كوَتایى كەوتەڕێ، رحمه الله تعالى و جعل الله س عيه في ميزان حسناته؛ جا ئێمەش بە یارمەتى پەروەردگار و هاوكارى چەند برایەكى بەڕێز و زانا، هەوڵماندا لەسەر شێو ازى مامۆستا ئەوەى كە مابوو تەواوی بكەین, ولله الحمد؛
جیاوازى نێوان چاپى یەكەم و چاپى دوووەم:
• ڕێكخستنى ڕستەكان dan چاككردنى هەڵە زمانەوانییەكان:
چاپى یەكەم لەڕاستیدا كورتكراوەى وانە دەنگییەكانى ماموَستا بوو، جا ئەم كورتكردنەوە بووە ه ۆى ئەوەی كە لە هەندێك شوێندا هەست بە پچڕان و ناتەواوى ماناكەى بكرێت، هەربۆیە لە چاپى "دو وەم"ـدا هەوڵدراوە ئەو شوێنانە دەستكارى بكرێت و لە ڕووی زمانەوانیشەوە پێداچوونەوەی بۆ بكرێ apa
• جیاكردنەوەى ماناى ئایەتەكە لە تەفسیرەكەی:
لە چاپى "یەكەم"ـدا ڕاڤەى ئایەتەكە تێكەڵ بە ماناكەى كرابوو، واتە پاش ماناكردنەوەی بەش ێك لە ئایەتەكە ئەگەر ئەو بەشە پێویستى بە درێژەدان و تەفسیركردن هەبووایە، ئەوا هەر ل ەدواى مانای ئەو بەشە تەفسیرەكەشی نوسرابوو، بەڵام لە چاپى دووەمدا سەرەتا ماناى ئایەتەكە ب ەتەواوى كراوەتەوە پاشان خاڵێك ( .) . ماناى ئایەتەكە، كەواتە دانانی ئەو خاڵە واتە مانای ئایەتەكە لەو شوێنەدا كۆتایی پێدێت، ئەگەرچی لە هەندێك كاتدا ڕستەكە هێشتا تەواو نەبووە، هەروەها لەو شوێنانەی كە ڕستەكە پەی وەندە بە ئایەتی پاش خۆیەوە ، سێ خاڵی لەم شێوەیە دانراوە (...)؛

• گۆڕینى شوێنى هەندێك بابەت:
بۆ نمونە باسی "بیدعە" كە لە چاپی "یەكەم"ـدا لە ئایەتی "سەد و حەڤدە"ـی سوڕەتی "بەقەڕە" دا بوو، لە چاپی "دووەم"ـدا لە ئایەتی "بیست و حەفت"ـی سوڕەتی "حەدید"دا دانراوە، هەروەها لە هەندێك لەو ئایەتانەی كە چەند مانایەكی بۆ باسكراوە، ئەو مانایە لە ئایەتەكەدا دانراوە كە نوسەر پێی وابووە ئەو مانایە نزیكتر dan دروستترە، وە ماناكانی تریش خراونەتە ڕاڤەكەى؛
• گۆڕینى شێوازى دانانى ئایەتەكان:
لە چاپى "یەكەم"ـدا پەڕەى قورئان دانرابوو، بەڵام لە چاپى "دووەم"ـدا ئایەتەكان یەك لەدواى یەك لەگەڵ ماناكەیاندا دانراون، تاكو خوێنەر زوَر بە ئاسانى لەگەڵ خوێندنى ئایەتەكان بتوانێت مانا و ڕاڤەكەشى بخوێنێتەوە؛
• زیادكردنى ماناى وشە نامۆكان:
لە چاپى "دووەم"ـدا هەموو وشە نامۆكان بە شێوەى تاك بە تاك مانا كراونەتەوە كە ئەمە خۆى بۆ خ ۆى شتێكى تایبەت و ناوازەیە؛
لێرەدا بوَ باشتر تێگەیشتن و كەڵك وەرگرتنى زیاتر لە ماناى وشەكان, پێویستە چەند ڕوونكردنەو ەیەك بخەینە پێش چاوى خوێنەری بەڕێز:
• لە ماناى وشەكاندا یەكەم جار ماناى دەقى وشەكە باس كراوە، ئینجا ئاماژە كراوە بەو مانایەى كە لە ئایەتەكەدا مەبەستە، بۆنموونە ماناى وشەى [مُتْرَفُوهَا] بەم شێوەیە نوسراوە:
[مُتْرَفُون: (ك: مُتْرَف) ئەوەی كە خراوەتە ناو ژیانێكی پڕ لە ناز و نیعمەت و ڕاحەتییەوە , خۆشگوزەران، دەوڵەمەند، كاربەدەست]
.....
[مُسَوِّمِين: (ك: مُسَوِّم) ئەوەی كە شتێك دیاری دەكات و نیشانەی لەسەر دادەنێت، دیاریكە ر، نیشانەداركەر، هەروەها بە (مُسَوَّمِين)ـیش خوێنراوەتەوە واتە: دیاریكراو، نیشانەداركراو]؛
اللَّهم اجْعَلْ عَمَلي كُلَّهُ صَالِحاً واجْعَلْهُ لِوَجْهِكَ خَالِصاً وَلا تَجْعَل لِأَح َدٍ فيه شَيْئَاً، اللهم آمين
مسعود عبدالقادر توحیدى
12 ربيع الأول 1444
9/10/2022
Unduh APK

Cuplikan Layar Aplikasi

Tafsiri Tawhid تەفسیری تەوحید Tafsiri Tawhid تەفسیری تەوحید Tafsiri Tawhid تەفسیری تەوحید

Serupa